خەڵکی دوزخورماتوو
بە نەخۆشی و پیرییەوە لە پێناو کورد هاتوونەتە سەر سندوقەکان
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
خەڵکی دوزخورماتوو بەم بەیانییە زووە بە پیر و نەخۆشەوە چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و داواش دەکەن کەس لە ماڵەوە نەمێنێتەوە و بچن دەنگ بدەن.
دایە حاجیەک بەخۆی دارشەقەکەیەوە دەشتی داوەتە بەر و هاتووە تاوەکو دەنگی خۆی بدات ئەو بە 964 دەڵێت، “لەرێگا کەوتووم بەڵام لەپێناو میلەتەکەم هاتووم دەنگی خۆم بدەم و داوادەکات خەڵکی هەمووی بێن و دەنگی خۆیان بدەن.
مام حاجیەک دەڵێت، هەستی کوردایەتی وایلێکردووم بەهیچ شێوەیەک خۆم ناگرم لەماڵ و دوای نوێژی بەیانی کەوتوومەتەڕێ بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و تەنانەت پێم خۆشە منداڵی نێو لانکەش مافی دەنگدانیان هەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی