لە سۆران "نوێژم کرد و هاتم"
دونیا تاریک بووە هاتووەتە بەردەم بنکەی دەنگدان
964+
ئاکام غەفور- سۆران
عەزیز حسێن، هاوڵاتیەکی شاری سۆرانە و لە خۆشی دەنگدان هەر نوێژی بەیانی کردووە، بە تاریکی گەیشتووەتە بەردەم بنکەکانی دەنگدان و دەڵێت، ئەوە ئەرکە.
پەیامنێری 964 لە بەردەم بنکەی دەنگدان دەچێتە لای و پێمان دەڵێت، خوێنی شەهیدان لەبیرناکەم و ئەوە ئەرکێکی نیشتمانیە، ئەمڕۆ بۆ ئێمە حسابێکی جیاوازە، گرنگترین کاری ئەمڕۆی منە و هەر نوێژی بەیانیم کرد هاتمە بنکەکان، با دڵی دوژمن خۆشنەبێت.
ئەمڕۆ 11.11.2025 دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح