"کامل بۆیاخم"
ئەحمەد سەنگاوی ستایلی ریش و سمێڵەکەی گۆڕیوە و نایناسنەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
ئەحمەد سەنگاوی گۆرانیبێژی میللی ستایلی ریش و سمێڵەکەی گۆڕیوە و دەڵێت، هەندێکجار لە بازگەکان لێیان تێکدەچێت و نامناسنەوە.
کەرنەڤاڵی کەلتوری و هونەری سیروانە لە شەقامی مارینا لە کەلار، بە گۆرانی و ھەڵپەڕکێ جەوەکەیان خۆشکردووە و ئەحمەد سەنگاویش یەکێک بوو لە بەشداربووان و بۆ مایکی 964 وتی، لە ئێستایا هیچ کارێکی هونەری تازەم بەدەستەوە نییە، ئەو بەندانەش دەیڵێم مەرج نیە شمولی خۆم بکات و تازە من لە رێگای ژووان و مۆعید نەماوم و کامل بۆیاخم.
ئەحمەد سەنگاوی دڵخۆش بوو کە کەلارییەکان بەشێوەیەکی جوان پێشوازییان لە هونەرمەندانی هاوڕێی کردووە و دەڵێت، خۆم گەرمیانیم و میوان دۆستین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح