نزیكهى 3600 رزگاربوو
دوو ژنی دیکەی رفێندراوی ئێزدی رزگارکران
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی دهڵێت، لە ساڵی 2014 وە تاوهكو ئێستا سێ هەزار و 593 ھاووڵاتیی ئێزدییان لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رزگار کردووە، دوێنێش دوو ژنی دیکەی رفێندراوی ئێزدیان رزگارکردوون.
حوسێن قائیدی، بەڕێوەبەری ئهم نووسینگەیه كه سهر به حكومهتى ههرێمه بڵاویكردهوه، دوو ژنی دیکەی ئێزدی كه رفێندراو بوون لهلایهن دهعشهوه، لهدهرهوهى عێراق رزگاریان کردوون.
ھەردووکیان خەڵکی شنگالن، تەمەنیان 21 ساڵ و 26 ساڵە کە 11 ساڵ بوو رفێندرابوون.
وتیشی “وهكو خۆیان باسیان كردووه ههردوو ژنهكه زۆر ئەشکەنجە و ئازار و مەینەتییان چێشتووە، چەندین جاریش کڕین و فرۆشتن پێکراوە”.
ئاماهى بهوهشكرد، لە ساڵی 2014وە تاوهكو ئێستا سێ هەزار و 593 ھاوڵاتی ئێزدییان لە دەستی داعش رزگارکردووە و نزیکەی دوو هەزار و 500 کوردی ئێزدییش تاوهكو ئێستا بێسەروشوێنن، بەڵام دهڵێت “توانیومانە چەند زانیاری لە سەر ئەو بێسەروشوێنانە ئاشکرا بکەین کە ھەندێکیان لە وڵاتی عێراقن و ھەندێکیان لە دەرەوەی عێراقن”.
باسی لهوهشكرد، چەندین ژن و کچی رفێنراوى ئێزدی لەناو کەمپی ھۆڵن لە سوریا، دوای نەمانی رێکخراوی داعش لە ساڵی 2017 چەندین کەیسیان لەو کەمپە ھەبوو کە چەندین ژن و کچی ئێزدی لەو کەمپەدان، بەڵام بەم دواییە حکومەتی عێراق دەستیکرد بە گواستنەوەی خێزانی کەسوکاری رێکخراوی داعش بۆ کەمپی جەدعە لە باشووری شاری موسڵ.
قائیدى دهڵێت “زۆرجار داوامان کرد لە پرۆسەی گواستنەوەى خێزانهكاندا، نوێنەرمان ههبێت بۆ ئەوەی بزانین لە پرۆسەی گواستنەوەدا ھیچ کچ و ژنی رفێندراوی ئێزدی تێدایە، بەڵام حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕی و لە رۆژی یەکەمە کە داعش ھێرشی کردە سەر شنگال و ئەو ژمارە زۆرە ئێزدییەکانى رفاند، عێراق یەک ھەنگاوی نەناوە بۆ یەک رفێنراوی ئێزدییش”.