فیدیه‌ى كڕینى ئاژه‌ڵێكیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ
به‌شێك له كۆمپانیاكان به‌بێ ئه‌وه‌ى (طواف الوداع) به عومره‌كاران بكه‌ن ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه كوردستان
964+
فەرهاد حەسەن
كۆمه‌ڵێك تێبینى و ره‌خنه، له‌سه‌ر كارى به‌شێك له كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته یه‌كێتى زانایان، كه كۆمپانیاكان به‌بێ ئه‌وه‌ى (طواف الوداع) به عومره‌كاران بكه‌ن، ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه هەرێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌لاى ئه‌نجومه‌نى فه‌توا ناشه‌رعییه، چونكه دەڵێت، بەم کارە كه‌سی عومره‌كار فیدیه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به‌پێی نوسراوێکى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان كه ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە كراوه، باس له کەمتەرخەمی بەشێک لە کۆمپانیاکان و عومرەکاران ده‌كات لە ئەنجامنەدانی تەوافی خواحافیزی (طواف الوداع) لە گەشتەکانی عومرە و، پابەندنەبوونی بەشێک لە خاوەن کۆمیانیاکان بەرامبەر گرێبەستی خۆیان لەگەڵ عومرەکان لە ماوەی گەشتی عومرەدا.
بە پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به یه‌كێتی زانایان گه‌یشتووه، هەندێک لە کۆمپانیاکان لە کۆی 10 رۆژ کە رێکەوتن لەگەڵ عومرەکاران ئەنجام دەدەن، تەنیا نۆ رۆژ دەمێننەوە و پێچەوانەی گرێبەستەکەیان هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە ئەگەر رۆژێک لە مانەوەیان کەمبکەنەوە پێویستە بە رەزامەندی عومرەکاران بێت و بە شتێکی تر قه‌ره‌بووى بکەنەوە.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایان به 964ـى وت، پێویستە سەرجەم عومرەکاران (طواف الوداع) ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە ئەنجام نەدانی ئەم تەوافە دەبێتە هۆی واجبوونی (فیدیە) بەپێی ئەوەی کە سەرجەم عومرەکارانی کوردستان شافیعی مەزهەبن.
وتیشی “ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه له‌به‌رامبه‌ر عومره‌كاران ده‌یكه‌ن نادروسته، چونكه كه‌سی عومره‌كار هیچ گوناهێكی نیه كه به‌هۆى ئه‌نجام نه‌دانى (طواف الوداع) فیدیه‌ى كڕینى ئاژه‌ڵێكی بكه‌وێته‌وه سه‌ر”.
بەپێی کۆنوسێكى کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ى روونكردوه‌ته‌وه كه “ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌و تەوافه‌یه كه خودای گه‌وره وه‌ك رێزێك بۆ به‌یت دایناوه و له‌سه‌ر قه‌ولی راجیحی مه‌زهه‌بی ئێمه مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی – ره‌حه‌تی خوای لێبێت – هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت شاری مه‌ككه به‌جێبهێڵیت بۆ مه‌سافه‌ی قه‌صر واته: نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر دووربكه‌وێته‌وه، بۆ حه‌ج هاتبێت یاخود بۆ عومره یان بۆ هه‌ر كارێكی دیكه، یه‌كسانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خۆی یان نا پێویسته له‌سه‌ری ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌نجام بدات، هه‌ر كه‌سێك شاری مه‌ككه به‌جێبهێڵێت و ئه‌م ته‌وافه به‌بێ عوزر ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا پێویسته ئاژه‌ڵێك سه‌ر ببڕێت”.
ئه‌نجومه‌نه‌كه، داوا له موڕشید و حه‌مله‌داره‌كان ده‌كات كه ئه‌م واجبه به حاجی و عه‌مره‌كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و رزقی خۆیان حه‌رام نه‌كه‌ن و حه‌ج وعومره‌ی موسوڵمانان نوقستان نه‌كه‌ن، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ۆأَتِمُّوا الْحَجَّ ۆالْعُمْرَه‌َ لِلَّهِ..) (سوره البقره : 196) .