هه‌موو هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
راهێنان به كار‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كرێكارانى خۆماڵى بخه‌نه سه‌ر پڕۆژه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانبه‌رانى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى فێركران كه چۆن باشتر هەلى کار بۆ کرێکارانى خۆماڵی بدۆزنەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خولێکی تایبەتیان بە پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندانی بەکارخستنی کرێکارى خۆماڵی بۆ به‌ڕێوه‌برا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هه‌رێم ده‌ڵێت، بەمەبەستى پەرەپێدانى ئاستی فەرمانبەرانى بەشەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەکى باشتر هەلیکار بۆ کرێکارانى خۆماڵی بدۆزنەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ، خولێکی سێ رۆژەی به‌ڕێوه‌بردووه.
خوله‌كه بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌ته‌واوى پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ره‌بخۆكانى هه‌رێمی كوردستان بوو و ماوه‌ى سێ رۆژ لە لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و شارەزایی فەرمانبەرانی بەشی بەکارخستنی کرێکارى خۆماڵی بوو، بە جۆرێک کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرتر هەلیکار بۆ لاوان و کارخوازان بدۆزنەوە، كه له خولەکەدا کار لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرمانبەران و خاوەنکارەکان كرا، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی پشتگیرییەکی باشتر بۆ کارخوازان و دۆزینەوەی کاری گونجاو.
بەڕێوەبەرایەتییه‌كه ده‌ڵێت، بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووى هەلیکار بۆ کرێکارى خۆماڵى لە پۆرتاڵى هەلیکار، کە پۆرتاڵێکى تایبەتە بە بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى و بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى بەم ناونیشانە دروست کراوە: