دەڤەرى دۆسکیان

تاڤگەیەکى گوندى وەرمێلێ وشکى کرد

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

یەکێک لە تاڤگەکانى گوندى وەرمێلێ لە دەڤەرى دۆسکیانى سنوورى پارێزگاى دهۆک وشکى کرد، لە کاتێکدا پار ئەو کاتانە ئاوى پێدا دەهاتە خوارەوە.

تاڤگەکەى گوندى وەرمێلێ ساڵى پار ئەو کاتانە ئاوێکى زۆرى پێدا دەهاتە خوارەوە و هاژەى دەهات، بەڵام ئەمساڵ لە هەمان کاتدا (مانگى 11)، چۆڕەبڕ بووە.

تاڤگەکە یەکێک بوو لە ناوچە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش روویان لێدەکرد، بەڵام بێبارانى ئەمساڵ وایکرد تاڤگەکە بە تەواوەتى وشکى بکات.

964 دیمەنى پار و ئەمساڵى تاڤگەکە پیشان دەدات کە تێیدا دەردەکەوێت، پار ئەوکاتە ئاوێکى زۆرى لێ دەهاتە خوارەوە و ئەمساڵ وشک بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دواى هەشت ساڵ لە وشکبوون؛ کانى کرتۆک تەقى

دواى هەشت ساڵ لە وشکبوون؛ کانى کرتۆک تەقى