گەشتنی ئامێرەکە بە خورماڵ - وێنە: هاوکار ئیبراهیم
شێوە تەقلیدییەکە نامێنێ
ئامێری تیشک بۆ خورماڵ دابینکراو و دەوامیش دەبێتە 24 کاتژمێری
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی شیعە لە خورماڵ دەڵێ، دوای داواکارییان بۆ کڕینی ئامێرێک بۆ بەشی تیشکی نەخۆشخانەکەیان لە جۆری (DR) (digital radiography) X-ray مۆدێل 2025، ئەمڕۆ گەیشتووەتە نەخۆشخانەکەیان.
ئامێرەکە، تیشکی دیجیتاڵی تەکنیکییە، هەستەوەری دیجیتاڵی بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنە، جێگە لەوەی فیلمی تەقلیدی دەگرێتەوە. لەبری پرۆسێسی کیمیایی، تیشکی ئێکس لەلایەن ئامێرێکی دیجیتاڵی دۆزەرەوە دەگیرێت کە وزەکە دەگۆڕێت بۆ سیگناڵێکی دیجیتاڵی.
دواتر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر پیشان دەدرێت بۆ پێداچوونەوە و دەستکاریکردن و هەڵگرتنی دەستبەجێ، ئەمەش سوودەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە وێنە خێراتر، هاوبەشکردنی ئاسانتر، باشترکردنی وێنە و کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025، هاوکار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیە ئەو بە 964ی وت، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئامێرەکەیان بۆ کڕدراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتەکار.
ئەو وتی، ئێستا بەشەکەیان لەبەر کەمیی ژمارەی کارمەند تەنیا دەوامی رۆژانەی تێدا دەکرێت، داواکارییان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە کردووە کارمەندی پێویستیان بۆ دابین بکرن، تا لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی تیشک بکەن بە 24 کاتژمێریی.