نووسراوێك ئاشكرا بوو کە به‌ نهێنى نووسراوه‌

پزیشكانی دانەمەزراو گله‌ییان هه‌یه‌: بۆچی بیانى داده‌مه‌زرێن و ئێمه‌ش هیچ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پزیشكانی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات، به‌ڵگه‌ى دامەزراندنی چەند كەسێكی بیانی لە هەرێمی كوردستان  كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بۆیان كراوه‌، ئاشكرا دەكەن، چونكه‌ ده‌ڵێن دامه‌زراندنى ئه‌م كه‌سه‌ بیانیانه‌ لەكاتێكدایە نزیكەی 100 هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە هەرێمی كوردستان هەن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 10 ساڵە دامەزراندنی هەمیشەیی راگرتووە.

پزیشكانی دانەمەزراو لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایان كردووە، بە نووسراوێكی نهێنی شەش هاوڵاتی سوری و ئێرانی لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دامەزرێندراون.

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “ئێمەی پزیشكانی گشتی دەرەوەی وڵات كە ماوەی یەك ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاكردووەتەوە و دەرهێناوە”.

دەشڵێن “لە ماوەی ئەمساڵەدا كە ژمارەمان 53 پزیشكە زیاتر لە چەندەها جار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامە و یاداشتنامەمان هەبووە، هەر لەو ماوەیەدا تووشی چەندین پێشێلكاری و لێدان و هەڕەشەكردن بووین لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی و لە نێو وەزارەتی تەندروستی”.

پزیشكه‌كان بەداخەوەن، كه‌ وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەك مافەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە، لەكاتێكدا ئه‌وان كه‌ 53 پزیشكن، هەموویان سەر بە هەرێمی كوردستانن و هەمووی خاوەن كەسوكاری شەهیدن، لە رێگەی حكومەته‌وه‌ خوێندنی پزیشكییان تەواو كردووە و دواتر یەكسان كردنەوەی بروانامەیان ئەنجامداوە و ئەندامی سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانن.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ “لە تازەترین لێدوانی وەزیری تەندروستی بۆ پزیشكانی ئێمە ئەوەیە كە دامەزراندن راگیراوە، لە كاتێكدا لە دووی تشرینی دووەمی 2025، بە فەرمانی نهێنی و نووسراوێكی نهێنی شەش هاوڵاتی سوری و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دامەزراون”.

پێشتر سیراج بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی گشتی هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندبوو: دەسەڵاتمان پێدراوە پرۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە بەڕێوەببەین، دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە بەدەق لەیاسادا هاتووە و هەمووی لەسەر ئەو پێوەر و بنەما یاساییانەیە كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووە”.

باسی له‌وه‌شكردبوو، كه‌ پێشبینی دەكەن لەهەرێمی كوردستان سەروو 100 هەزار دەرچووی دانەمەزراو هەبێت.

لە ساڵی 2014 قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستانی سەریهەڵدا، دروستبوونی ناكۆكی  نێوان هەرێم و بەغداد، دابەزینی نرخی نەوت لە ئاستی جیهان، شەڕی داعش، ئه‌مانه‌ وایانكرد لە ماوەی 12 ساڵی رابردودا حكومەتی هەرێم به‌بێ یاسای بودجە كاره‌كانى بكات و كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانى ئه‌م قه‌یرانه‌ش بووه‌ هۆى مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا نه‌درێت و له‌وه‌ش قوڕستر لێبرین و پاشەكەوتكردنی مووچەی مووچەخۆران لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ حكومەتی هەرێم ئه‌م كاره‌ى كرد.

ساڵی 2016 ش حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرت، تەنیا گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە نوێدەكرایەوە كە پێشووتر بە گرێبەستی كاتی دامەزرابوون.

چوار پزیشکی دانەمەزراو دەستگیرکران

چوار پزیشکی دانەمەزراو دەستگیرکران

یاخوا ئەوەی رووی کردووەتە پزیشکانی دامەزراو و دانەمەز...

یاخوا ئەوەی رووی کردووەتە پزیشکانی دامەزراو و دانەمەزراو روو لە کەس نەکات

"كەرتی تەندروستی پەكی كەوتووە و هاوڵاتیان زەرەرمەندن"