هەواڵەکان

خەریکە دەرووی خێر لە دەرچووانی دانەمەزراوی کوردستان دەکرێتەوە

+964

ژووری هەواڵ

ئەم کێشەیە زۆر باس کراوە و دەبێت زۆرتریش باس کرێت تا چارەسەر دەکرێت لەبەر ئەوەی مەترسییەکەی ئێجگار گەورەیە، ماوەى دوو هەفتەیە لە سنوورى زەڕایەن و قەزاى شارەزوور، لێرە و لەوێ مادەیەکى رەشى بۆن ناخۆش لەسەر زەویى جوتیاران و پێدەشتەکان دەڕژێندرێت، کە جگە لە بۆنە ناخۆشەکەى مادەکە بڵق دەدات و دەکوڵێت.

دوای دەیان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەریکە دەرووی خێر لە دەرچوانی دانەمەزراوی هەرێم دەکرێتەوە، با پێتان بڵێم چۆن عێراق له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌، داواى له‌ هه‌رێم كردووه‌ داتاى دەرچووانی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی بۆ بنێرێت به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان، دەرچووانی پیشەی تەندروستی و پەرستاری بۆ ساڵانی خوێندنی 2022-2023 و 2023-2024 ده‌گرێته‌وه‌، ماجید شنگالى، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانى عێراق، ئێستا وەزارەتی تەندروست لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کردووه‌ ئەو ناوانەیان بۆ بنێرنن.

ماوەیەکە سروشت و سامانی ئاوی و ئاژەڵی کێوی سنووری دەربەندیخان بۆیان نایە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی مرداربوونەوەی چەندین ماسی لە دەریاچەی دووکان ئەوە ئاشکرا کرا کە نەخۆشبوون و قڕیان تێکەوتووە.

وای لێهاتووە ئەوە ناخوێننرێتەوە کە ئەمە پرۆژەی ئاوە و ژیانی خەڵکی لەسەر بەندە هەرچی بگا بەدەستی ئەو خەڵکە فڕێی دەدات، ئەوەتا چه‌ند جارێكه‌ له‌ نزیك پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له‌ قه‌ڵادزێ ئاژه‌ڵى مرداره‌وه‌بوو له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ فڕێده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا فڕێدراون دوورن له‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه،بەڵام مەترسی دروست دەکات.