خۆى گلا

سوار تا نەگلێ نابێت بە سوار

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى

لە ناو کوردا پەندێک هەیە دەڵێت،”سوار تا نەگلێت نابێت بەسوار”، بەڵام لە نمایشێکدا خانمە ئەسپسوارێک دەگلێت و دواتر هەڵدەستێتەوە دەڵێت: ئێستا سوارم.

لەکاتى بەشداریکردن لە نمایشێکى ئەسپسوارى، تابلۆ حەسیبى ئەسپسوار کۆنتڕۆڵى ئەسپەکەى لەدەست دەدات و دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام ئەو بۆ 964 وتى،”سوار تا نەگلێت نابێت بەسوار”.

ئەو خانمە ئەسپسوارە کە ماوەى کەمتر لە ساڵێکە بووە بە ئەسپسوار باس لەوە دەکات، ئەسپسوارى پێویستى بە ئەزموون هەیە، بۆیە هەوڵ دەدات بەرەبەرە پەرە بەتواناکانى بدات لەو بوارەدا.

هەرچەند لە کاتى کەوتنەکە ئەزێتى پێگەیشت، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت و هانى کچانیش دەدات بۆ ئەسپسوارى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح