کەشوهەوا

کەشەکە هی سەیران و فێستیڤاڵە ئاسمان ساف و سایەقەیە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینییە کەشەکە خوا دایناوە بۆ سیران و چوونە دەرەوە و بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، کەشناسی پێسبینی خی کردووە و ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگرن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان سماڵ دەبێت و هەم ئەمڕۆ و هەم سبەینێش پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و واک خۆیان دەمێننەوە.

ئەمڕۆ هەینى 31.10.2025
کەش / ئاسمان  ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با /  باکووروباکورى خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ یەمڕۆ هەینی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی