لە سۆران

لەپاڵ پێشبڕکێی ئۆفڕۆد باڵندەش ئازاد دەکەن

ژێوار خدر

ئەمڕۆ لە بناری چیای کۆڕە دوو چالاکی جیاواز ئەنجامدەدرێن، یەکێکیان پێشبڕکێی ئۆفرۆد و ئەوەی دیکەشیان ئازادکردنی باڵندەی کێوییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 لە بناری چیای کوڕەک بەدیوی خەلیفاندا، چالاکی ئۆفڕۆدی تایبەت بەنمايشی ئۆتۆمبێلی فۆرد بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، بەشیکی دیکەی چالاکییەکە ئازاد کردنی باڵندەی کێوییە بەسروشتی چیای کۆڕەکدا.