"میلاكیان ته‌واوە و بێ مامۆستا نیه"
ده‌نگۆى داخرانى قوتابخانه‌ى گوندێكى دینارته ره‌تكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه قوتابخانه‌ى گوندى پرێسه له سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ به‌هۆى نه‌بوونى مامۆستاوه داخرابێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ده‌نگۆكه، له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئاكرێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه به‌هۆى نه‌بوونى مامۆستا هاوڵاتیانى گونده‌كه داوایان له به‌رپرسانى په‌روه‌رده كردووه چاره‌سه‌رێكیان بۆ بكه‌ن.
سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌سیدا هیچ قوتابخانه‌یه‌ك به‌هۆى نه‌بوونى میلاكه‌وه داخرابێت و وتیشی “تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هیچ شتێكى وا له گۆڕێ‌دا نییه و ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه”.
لایخۆشییه‌وه، مامۆستا كاروان زاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى ئاكرێ بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه له سنووره‌كه‌یاندا 312 قوتابخانه هه‌یه كه هیچ كێشه‌و گرفتێكیان له میلاكاتدا نییه و ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه باس ده‌كرێت بێ بنه‌مایه.
وتیشی “قوتابخانه‌ى گوندى پرێسه شه‌ش پۆلییه و نۆ مامۆستا ده‌وامى تێدا ده‌كه‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه”.
ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه قوتابخانه‌كه داخرابێت و بەڵام ئه‌وه‌شی وت، كه ره‌نگه ئه‌م ده‌نگۆیانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى گونده‌كه بڵاوكرابێته‌وه كه مه‌به‌ستیانه كه‌سه نزیكه‌كانى خۆیان له‌و قوتابخانه‌یه ته‌عین بكرێن.
پێشتر 964 به‌دواداچوونی له‌سه‌ر گوندێكى ئه‌م ناحیه‌یه كردبوو كه نه قوتابخانه‌ى لێیه و نه بیری ئاوی بۆ هه‌ڵكه‌ندراوه و نه خاوه‌ن مزگه‌وتیشه، گونده‌كه ناوى به‌رزناره نزیكه‌ى 30 ماڵى لێ ده‌ژیت.
ئه‌كات سه‌ربه‌ست سه‌برى ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته به 964ـى راگه‌یاند، گرفتى ئه‌و گونده ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ى له‌وێ ده‌ژین له ره‌سه‌ندا خه‌ڵكى گونده‌كه نین و به‌ڵكو له ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه له شوێنی جیاواز هاتوون و زه‌ویه‌كانى میرییان بۆ خانوو دروست كردن به‌كارهێناوه.
وتیشی “سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه پێشتر كه ته‌نیا هه‌شت قوتابی له گونده‌كه هه‌بووه داوامان لێكردوون دوو ژوورى خانوێك دابین بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه به‌ڵام نه‌یانكردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه بۆ ساڵى داهاتوو بیناى قوتابخانه بۆ گونده‌كه دروست ده‌كرێت.