فێستیڤاڵى هەنارى داپۆشیوە
هەنارى ساڵەخانى ترش و شیرن و جوانى
964+
وریا فەتاح
ساڵەخانى، یەکێک لە جۆرە باشەکانى هەنارە و زۆرینەى جوتیارانى هەڵەبجە ئەو جۆرە هەنارە دەچێنن و خاکى پارێزگاکەش گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانى.
ساڵەخانى، بە تامێکى تایبەت و رەنگى سوورى ئاڵ و دەنکە گەورەکەى ناسراوە.
لە فێستیڤاڵى هەنار، ساڵەخانى چاوى زۆرى لەسەرە و زۆربەى سەردانیکاران بەشێکى زۆرى لێ دەکڕن.