70 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنى سێبەری پردەکان
964+
فەهمی نەبی
شارەوانی هەولێر دەستیکردووە بە دروستكردنى بنمیچی پردەکانی پەڕینەوەی هەولێر.
بنمیچی پردی پەڕینەوە، سێبەر دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە بەسەر پردەکە دەپەڕنەوە.
سیامەند کەریم وتەبێژی شارەوانی هەولێر، بۆ 964 قسەیکردووە و دەڵێت: بنمیچی پردەکان لەسەر داهاتی هاتوچۆی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە، ئەوان بڕی 70 ملیۆن و 735 هەزار دیناریان بۆ تەرخانکردووە و شارەوانی هەولێر جێبەجێی دەکات.
بە وتەی سیامەند کەریم، یەکەمجارە ئەو پردانە بەو شێوازە دروستدەکرێنەوە، بەجۆرێک هەموو ئەو کەرەستانەی تیایدا بەکاردێت، رەچاوی سەرما و گەرمای هەولێری لێکراوە.
سەروکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.3.2023 بڵاویکردەوە، ئەو پردانەی خەریکی دروستكردنى بنمیچەکانیانن ژمارەیان 10 پردە.