هەواڵەکان
چوار مانگه موچه‌یان پێنه‌دراوه
+964
ژووری هەواڵ
زیاتر له 150 كرێكارى پاككه‌ره‌وه له كۆیه و ته‌قته‌ق كه كاریان پاككردنه‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانى سنوورى هه‌ردوو قه‌زاكه، به‌ده‌ست كۆمپانیاكه‌یان گیریان خواردووه جگه له‌وه‌ى ماوه‌ى چوار مانگه یه‌ك دینار موچه‌ی پێنه‌داون، هیچ یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیش تاوه‌كو ئێستا نازانن موچه‌ى مانگانه‌یان چه‌نده چونكه به‌قسه‌ى خۆیان موچه‌یه‌كیان پێوتوون، كه‌چى له‌ولاوه باسی موچه‌یه‌كی زیاتریان بۆ ده‌كرێت.
چوار مانگە كار به كرێكاره‌كان ده‌كات و یه‌ك دینار موچه‌ى پێنه‌داون
هه‌ڵه‌بجه له ئاماده‌كارییه‌كى چڕدایه بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ ده‌ست به فێستیڤاڵه‌كه‌ى هه‌نار و پاییزه‌ى بكات، چونكه ده‌شزانن میوانێكی زۆر روویان تێده‌كات، بۆیه سبه‌ینێ كرده پشووى فه‌رمى و به‌هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى وتووه كارا و چالاك و كارئاسان بن بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانى هاوڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا.
هەڵەبجە ئامادەکارى دەکات؛ بۆ پێشوازى لە میوانانى هەنار
دانیشتوانی چەند گوندێکی قەزای پیرەمەگرون بێئاوی تەنگی پێهەڵچنیون و هەر لەبەر ئەوەش مەڕوماڵات نابەنەوە ناو گوند و شەوان لە دەرەوە دەمێننەوە.
نزیکەی دوو مانگە بە تانکەر و دەبە، ئاو لە گوندەکانی دراوسێیان دێنین، جار بەجاریش ئاو دەکڕن بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانیان لە تینوێتیدا نەخنکێن، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه گوندنشینه‌كان خۆشیان بە زەحمەت ئاوی خواردنەوەیان دەست دەکەوێت.
لەبەر بێ ئاوی مەڕوماڵات نابەنەوە گوند و شەوان لە دەرەوە دەمێننەوە
لە هەر لایەکی شەکرە شارەوە ئەڕۆی ناوێکی خۆش و عەنتیکەت دێتە بەرگوێ و بە زاراوەی شیرینی هەولێری ناوبانگی دەرکردووە، بە نمونە کۆڵانی پاتاران، یەکێک لە کۆڵانەکانی ناوچەی پیشەسازی باشوور و چیرۆکی خۆی هەیە کە ئەو ناوەی لێنراوە.