"تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م، سه‌رنجم چه‌نده‌ لێ داوه‌"

ئەمڕۆ؛ یادى 19 ساڵەى کۆچى دوایى ئەحمەد هەردى شاعیرە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 29ـى تشرینى یەکەمى 2025، یادى 19 ساڵەى کۆچى دوایى شاعیرى کورد، ئەحمەد هەردییە.

ئەحمەد هەردى شاعیر، لە ساڵى 1922 لە سلێمانى لەدایکبووە و لە 29.10.2006 هەر لە سلێمانى، کۆچى دوایى کرد.

بەسه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بڵندی گه‌نجی وه‌ستاوم !

شریتی عومری رابوردووم وه‌كو خه‌و دێته‌ بەرچاوم

شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوزشتەی نائومێدیمە‌

فلیمی پڕ له‌ ناسۆری هه‌ره‌س هێنانی لاویمه

تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م، سه‌رنجم چه‌نده‌ لێ داوه‌.

له‌ تاپۆی نامرادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه‌.. !

ئه‌وی ئه‌وساكه‌ ڕوناكی ئه‌دا به‌م ژینه‌ شێواوه‌

دڵێكی پڕ له‌ ئاهه‌نگ بوو، كه‌ ئێستا پاكی رووخاوه‌..

هەردی لە پەنجاکانى سەدەى رابردوو، یەكەم كۆمەڵەی شیعری بەناوی (رازی تەنیایی) بەچاپ گەیاندووە‌و ئەو شیعرە جوان‌و بەرزانە دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە‌و زیاتر هەردی ناساندووە‌و ناوبانگی دەركردووە.

بەهۆی ئەو توانا رۆشنبیرییەی هەیبووە وەك موحازر لەزانكۆكانی سلێمانی‌ و سەلاحەدین وانەی ئەدەبی كوردی پێشكەش كردووە.

هەفتەى داهاتوو وەرزى شاعیران دەستپێدەکات

هەفتەى داهاتوو وەرزى شاعیران دەستپێدەکات