چواره‌م جاره له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كرێت
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ئومێدیان به “نموونه‌ى خوێن”ـه بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسیى كه‌سه ئه‌نفالكراوه‌كانیان
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌تێكى نوێ بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ى خوێن له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێكردووه، كه‌سوكاره‌كان به په‌رۆشه‌وه به‌ده‌م بانگه‌وازى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌ن و خوێنیان لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆئه‌وه‌ى له داهاتوو چاره‌نووسی كه‌سه ئه‌نفالكراوه‌كانیان بزانن.
ئه‌مه جارى هه‌شته‌مه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و چواره‌م جاریشه له مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێیه‌م رۆژى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه و ماوه‌ى سێ رۆژى دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان به په‌رۆشه‌وه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و نموونه‌ى خوێنیان لێوه‌رده‌گیرێت، چونكه ئومێدێكى گه‌وره‌یان له‌سەر ئه‌مه هه‌ڵچنیووه كه له‌داهاتوودا چاره‌نووسى كه‌سوكاره ئه‌نفالكراوه‌كانیان بزانن”.
هه‌ڵمه‌ته‌كه نیشتمانییه، له به‌غداوه چه‌ندین تیمى تایبه‌تمه‌ند هاتوونه‌ته چه‌مچه‌ماڵ كارى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رپه‌رشتیكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.