ئەمڕۆ لە هەولێر

7 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت

964+

باخان تۆفیق

ئەمڕۆ شارەوانی هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێریش دەڵێت، ” زەویەکان دەدرێت بە فەرمانبەرانی سەنتەری شاری هەولێر”.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30بەیانی بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر تیروپشک بۆ پارچە زەویەکان بکرێت و تیروپشکەکەش بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.

کارزان عەبدولهادی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، 7 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت و بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە فەرمانگەکانی سەنتەری شاری هەولێرن”.

سەبارەت بە شوێنی دیاریکراو بۆ پارچە زەویەکان کارزان عەبدولهادی وتی،رێگای هەولێر – دهۆک دیاریکراوە و لە ماستەر پلانی شارەکەدا ناوچەی نیشتەجێبونە و هەر پارچە زەویەک 200 مەتر دووجایە و پێشوتر فەرمانبەرەکان بە رێکاری تایبەت فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

لە سنووری شارەوانی شاری هەولێر ئەمە جاری سێیەمە زەوی دابەش دەکرێت، جاری یەکەم چوار هەزار پارچە زەوی و جاری دووەم 14 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، بۆ ئەم جارەش 7 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت.

سبەینێ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوییە لە هەولێر

سبەینێ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوییە لە هەولێر