له‌سه‌ر رێگاى سه‌ڵاحه‌دین بۆ كه‌ركوك
لە رووداوێکی سه‌ختى هاتوچۆدا چوار كه‌سی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەسەر رێگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ کەرکوک رووداوێکی سه‌ختى هاتوچۆی لەنێۆان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكیش برینداره.
رووداوه‌كه، كه‌متر له كاتژمێرێك پێش ئێستا له‌نزیك ناحیه‌ى سینیه‌ى سه‌ر به سه‌ڵاحه‌دین روویداوه.
عەمید موئەیەد عه‌باس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانى قه‌زاى خورماتوو بە 964ـی وت، روداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی سۆناتا و کۆرلا روویداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری سۆناتاکە بەرەو کەرکوک چووە و کۆرلاکەش پێچەوانەوە بەرەو سه‌ڵاحه‌دین.
وتیشی “هۆكارى رووداوه‌كه تیژڕەوی هەردوو شۆفێرەکە و پابەندنەبونیان بووه بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە و به‌هۆیه‌وه توشی پێکدادان بوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەرووداوەکه‌دا چوار کەس له‌ناو ئۆتۆمبێله كڕۆلاكه دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە كه دایكێك و سێ منداڵن و شۆفێری سۆناتاكه‌ش به‌سه‌ختى برینداره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن