شێرپەنجەی تێپەڕاند

“مێردەکەم زۆر کاریگەری هەبوو؛ خوداش شفای نارد”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەهار عەلی، یەکێکە لەو کەسانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی تێپەڕاندووە، ئەو دەڵێ، سەرەتا کە پێیان وتووم توشبوویت زۆر لەلامان ناخۆش بوو، بەڵام کە کەوتینە پڕۆسەی چارەسەری ئەوە نەبوو کە لێی دەترساین.

ئەو کاریگەری مێردەکەی و خێزانەکەی لەسەر بووە، کە بەسەر نەخۆشییەکەدا سەربکەوێ، بە 964ی وت، وەک چۆن دەرد هەیە خودا شفاش دەنێرێ.

ئەو داوای کرد، خەڵک هەتا دەتوانن لە شیرینی دوور بکەونەوە، وە ب ژنان دەڵێ، پشکنین بکەن.

لەبارەی گرنگی پشکنین، دکتۆر سەناریا شوان، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مەمک بە 964ـى وت، گرنگە ژنان و کچان شەرم نەکەن و پشکنینى پێشوەختەى مەمک بکەن بۆ ئەوەى لە نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک پارێزراوبن.

وەک ئەوەى باسى دەکات، کچان لە تەمەنى 20 بۆ 30 ساڵى دەتوانن خۆیان پشکنین بۆ مەمکیان بکەن و لە دواى 30 ساڵى پشکنینى کلینکى پێویستە و لەدواى 40 ساڵیش، پێویستى بە پشکنینى تیشک هەیە.

وەک ئەوەى ئەو پسپۆڕە باسى دەکات، شێرپەنجەى مەمک مەترسیدار نییە ئەگەر زوو پێى بزانرێت و چارەسەر بکرێت، بۆیە گرنگە ژنان گرنگى بە پشکنین بدەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە: پێشوەختە پشکنینى مەمک بکە

خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە: پێشوەختە پشکنینى مەمک بکە