840 هەزار مەترسێجا ئاو پاک دەکاتەوە

لە هەولێر پڕۆژەیەکى گەورەى ریسایکلینى ئاو جێبەجێ دەکرێت

964+

وریا فەتاح

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند کە پڕۆژەیەکى گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ، كە لە توانایدا هەیە ( 840 هەزار مەتر سێجا ) ئاو پاك بكاتەوە، دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.

وەک ئەوەى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، بەم زوانە بەردى بناغەى پڕۆژەکە دادەنرێت و 840 هەزار مەترسێجا لە رۆژێکدا، ئاوى بەفێڕۆچووى ئاوەڕۆکان پاک دەکاتەوە.

وەک باسکراوە، ئاوە ریسایکلینکراوەکە، بەکاردەهێندرێتەوە بۆ (پڕۆژەی گەورەی و ستراتیژی پشتێنەی سەوزایی، پاركەكان و كارگەكان ).

“ئەو جوتیارانەشی كە كاری سەوزە چاندن دەكەن، ئەوانیش دەتوانن ئەو ئاوە بەكار بێننەوە بۆ ئاودانی سەوزە، لە كاتێكدا لە پێشوتردا بە ئاوەڕۆ سەوزەكان ئاو دەدران”، ئومێد خۆشناو وا دەڵێت.

پاركی سامی به‌ پڕۆژەیه‌كی ریسایکلینی ئاو و 20 بیر ئاو د...

پاركی سامی به‌ پڕۆژەیه‌كی ریسایکلینی ئاو و 20 بیر ئاو ده‌درێت