بڕیارى وهزارهتى كشتوكاڵه
عێراق 40 بهرههمى قهدهغهكرد و خورماش به فراوانى دهنێرێته دهرهوه
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، چیتر 40 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردە ناکەن، چونکە گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی، ئاماژە بەوەشدەکات کە چاودێری بەردەوامی نرخی کاڵا کشتوکاڵییەکان دەکەن و ئەگەر نرخ بەرزبێتەوە، دەستبەجێ رێگە بە هاوردەکردن دەدەن.
مەهدی سەهر جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى رایگەیاند، وەزارەت بەردەوامە لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زیاتر لە 40 بەرهەمی کشتوکاڵی لهوانهش تەماتە و پەتاتە، بە ئامانجی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە عێراقدا.
وتیشی “عێراق خورما بۆ وڵاتانی وەک هیندستان، چین، تورکیا، ئوردن و وڵاتانی کەنداو هەناردە دەکات، خورمای پاکەتکراو و داپۆشراویش راستەوخۆ لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەناردە دەکرێت”.
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە، جبوری روونیکردەوە، کە وەزارەت بە بەردەوامی چاودێری نرخی کاڵا کشتوکاڵییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەکات بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
باسی لهوهشكرد، لە کاتی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کاڵا یاخود بەرهەمێکی کشتوکاڵیدا، دەرگای هاوردەکردن بۆ ئەو بەرهەمانە دەکرێتەوە.