بۆچى گرنگە؟

خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە: پێشوەختە پشکنینى مەمک بکە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

پزیشکێکى پسپۆرى نەخۆشییەکانى مەمک، داوا لە ژنان و کچان دەکات، پێشوەختە پشکنینى شێرپەنجەى مەمک بکەن بۆ ئەوەى لە نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک، پارێزراو بن.

دکتۆر سەناریا شوان، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مەمک بە 964ـى وت،”گرنگە ژنان و کچان شەرم نەکەن و پشکنینى پێشوەختەى مەمک بکەن بۆ ئەوەى لە نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک پارێزراوبن”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، کچان لە تەمەنى 20 بۆ 30 ساڵى دەتوانن خۆیان پشکنین بۆ مەمکیان بکەن و لە دواى 30 ساڵى پشکنینى کلینکى پێویستە و لەدواى 40 ساڵیش، پێویستى بە پشکنینى تیشک هەیە.

وەک ئەوەى ئەو پسپۆڕە باسى دەکات، شێرپەنجەى مەمک مەترسیدار نییە ئەگەر زوو پێى بزانرێت و چارەسەر بکرێت، بۆیە گرنگە ژنان گرنگى بە پشکنین بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح