ترەمپ: پەیوەندییم لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور زۆر باشە
بەرەو ئاسیا بەڕێكەوت
ترەمپ: پەیوەندییم لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور زۆر باشە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە گەشتێكدا بەرەو ئاسیا بەڕێكەوت، راشیگەیاند پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور زۆرباشە و دەیەوێت یەكتر ببینن.
ترەمپ لە یەكەم گەشتی بۆ ئاسیا دوای بوونەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا لە خولی دووەمیدا، ئەمڕۆ بەرەو كۆریای باشوور بەڕێكەوت.
ترەمپ لە کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، کاتێک پرسیاری لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور لێكرا، وتی، “ئەو دەزانێت ئێمە دەچینە ئەوێ”.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور “دەگونجێن”، کە دوایین جار لە ساڵی 2019 چاوی پێی کەوتووە.
دۆناڵد ترەمپ ڕوونیشیکردەوە، “پەیوەندییەکانم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور زۆر باشە”.
گەشتەکەی ترەمپ کە سەردانەکانی بۆ ژاپۆن و مالیزیا لەخۆدەگرێت، هەروەها گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ شی جینپینگی سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور لەخۆدەگرێت، کە ئامانج لێی گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانییە لەگەڵ چین.