لە رێگای بانی مەقان
بە رووداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە بریندارن
964+
ژێوار خدر
لەسەر رێگەی کەرکوک ـ سلێمانی و لە بانی مەقان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
نەبەز کاکە حەمە بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشکرد شەش کەسەکە یەک خێزان بوون و دووان لە کچەکانیان گیانیان لەدەستداوە و چوارەکەی دیکە بریندارن.
964 پەیوەندی بە هاتوچۆی چەمچەماڵەوە کرد و ئەوانیش هێشتا زانیاری تەواویان لەسەر رووداوەکە بەدەست نەگەیشتووە.