سێ بارهەڵگر بەیەکیانداداوە

بە رووداویكی هاتوچۆ لە سەر رێگای سلێمان بەگ 10 کەس بریندار بوون

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسەر رێگای گشتی کەرکوک – بەغدا بەدیاریکراوی لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ لەسنووری خورماتوو رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ بارهەڵگردا روویدا بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن.

ئەحمەد حسێن شایەتحاڵ لەشوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە لەنێوان دوو باهەڵگر و کیایەکی بچوکی بارهەڵکری دیکەدا روویداوە، کاتێک کیاکە لەناحیەکەوە دەرچوە و ویستویەتی بە ئاڕاستەی خورماتوو بڕوات، بەڵام بە بێ ئاگایی چووەتە سەر شەقامە گشتیەکە و بەهۆیەوە دوو بارهەڵگر بەتیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵیان لەدەست دا و پێکدادان لەنێوان هەر سێ لایاندا روویداوە.

وتیشی، لەئەنجامی رووداوەکەدا 10کەسی ناو کیاکە بەسەختی برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن و رەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراون.

ئیبراهیم خالد، ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لەئەنجامی رووداوەکەدا 10کەس کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن بەسەختی برینداربوون و دوو لەبریندارەکان بەهۆی بێ هۆشبوونیان و سەختی برینیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک کراون.

وتیشی، بریندارەکان پێکدێن لە چوار پیاو لەگەڵ چوار ژن و دوو منداڵ، سەرجەمیان لەژێر چاودێری پزیشکدان و ئەوانەی بێ هۆشن باری تەندروستیان ناجێگیرە باوک و کچێکی منداڵن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمشەو نۆ کەس لە چوار رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

ئەمشەو نۆ کەس لە چوار رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون