ئاوەڕۆ دروست دەکەن

لە سبەینێوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

توانا نەقی

بەهۆی دروستکردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ لە سبەینێوە شەقامی خزمەتگوزاریی لە چوارڕیانی سەرچنار بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک بەنزینخانەی HM دادەخرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی هەینی واتە 24ـی ئەم مانگە  شەقامەکە دادەخرێت بەهۆی کارکردن تیایدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە شۆفێران دەکەن کە شەقامی لاوەکی بەردەم چێشتخانەی شکار وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.