ئه‌مڕۆ چاوپێكه‌وتنێكی قه‌ده‌غه‌كراوى بڵاوكرایه‌وه
28 ساڵ به‌ر له ئێستا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئاماده‌ى چه‌كدانان بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چاوپێکەوتنێکی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) کە ٢٨ ساڵ پێش ئێستا تۆمارکراوە و بەهۆی قەدەغەکردنەوە بڵانەکرابوەوە، بڵاوكرایه‌وه، كه تیایدا ده‌ڵێت، گرنگ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆی چارەسەری بکرێت، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌وجۆره بكرێت “ئامادەین چەکەکانمان بێدەنگ بکەین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئۆزگور دوشونجەلەر به‌شی یەکەمی چاوپێکەوتنێکی 30 خولەکی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوى پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ى بڵاوکرایەوە، تیایدا رەخنەی توند لە هەوڵی تیرۆرکردن، تۆڕەکانی ناو دەوڵەت، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان گرتوە.
ئئه‌م چاوپێكه‌وتنه، لە ساڵی 1997 لە شاری بار ئەلیاسی لوبنان لەگەڵ رۆژنامەنوس فاتیح ئالتایلی ئەنجامی داوە، به‌ڵام بە بیانوی مادەی 8 و 30ی یاسای ‘دژی تیرۆر’ بڵاوكردنه‌وه‌ى کە پێشتر قەدەغە کرابوو، ئه‌مڕۆ لە ماڵپەڕی بیرۆکە ئازادەکان (ئۆزگور دوشونجەلەر) بە زمانی تورکی بڵاوکرایەوە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا، سەبارەت بە چۆڵکردنی گوندەکان، کوشتنە نادیارەکان و دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی لە ساڵانی 1990 دا، ئۆجه‌لان باسی لەو وێرانکارییە ئابوری و کۆمەڵایەتییانه‌ى کردووه کە خەڵکی زیانلێکەوتوو بەسەریاندا هاتوە، هەروەها باسی لە ڕۆڵی دەوڵەت و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، ئەکتەری پرۆسەکان دەکات و ئاماژەی بەوەدا “چەتە تاوانبارەکان پەیوەندیەکی زۆر گڵاویان لەگەڵ سیاسەتدا هەیە”.
هه‌ر له‌و چاوپێکەوتنە ئۆجه‌لان بانگەوازی بۆ چارەسەری پرسی کورد كردووه و دەڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان بەربەست نییە، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەڵێت ‘ئەگەر سوپای کۆماریخوازی ئێرلاند چەکەکانیان بێدەنگ بکەن، ئێمە ئامادەین بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک، من ئێستا رایدەگەیەنم ئێمە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک ئامادەین، لە ئێستاوە رایدەگەیەنم سبەی هەموو چەکەکان بێدەنگ دەکەین”، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا گومانی خۆی لە توانای بڕیاردانی لایەنە سیاسییەکان نیشانداوه وتویه‌تی، “هیچ ئیرادەیەکی بڕیاردان لە تورکیادا نییە”.