سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و لە کوێستانەکان نمەباران دەبێت

شۆڕش قادری

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کوێستانەکان نمەباران بەردەوام دەبێت، بۆیە سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە و پشوویەکی خۆشتان هەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.10.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

بۆ سبەی هەینیش، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە بەرزەکان.

وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 35 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەی کوردستان دەبێت بە 19 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی