نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
نامەیەکی بۆ ناردووە
ترەمپ بە نێچیرڤان بارزانی وتووە، نایەوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزی بمێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ئێوارەیە ئاشکرای کرد، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووە و پێی وتووە، سوپاسى دەکات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا.
هه‌روه‌ها، سەرۆکی ئەمریکا، جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کردووەتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەڕمی خۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025 باسی لەوەکردووە، له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، دۆنالد تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
ئەمە یەکەمجار نییە، پێشتریش ئەوان نامە ناردنیان هەبووە بۆ یەکتری، رۆژی 20.2.2025 نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، ئەوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وتی، دەستنووسە و بە سەرۆک وتراوە، پێکەوە کاردەکەین و هاریکاری هاوبەش برەو پێ دەدەین.
له نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئەمریکا دۆناڵد تڕه‌مپ، وەک ئەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نوسی بووی، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
دەقی راگەیەندراوەکە؛
شه‌وى ڕابردوو، سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
تيايدا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
له نامه‌كه‌يدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.