شاندی كوردستان و عێراق لە دیداری سەرۆك كۆماری ئێران 21.10.2025
سەرۆک كۆماریشی بینی
وەزیری ناوخۆی كوردستان لە ئێرانە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوشان لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق قاسم ئەعرەجی، لە ئێرانن و سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیان بینی.
رێبەر ئەحمەد لە تۆڕی ئێكس پۆستی كردووە و هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە سەردانێكدایە لە ئێران و دوێنێ سێشەممە هەریەكە لە سەرۆك كۆماری ئێران مەسعود پزیشكیان و وەزیری دەرەوە عەباس عەراقچی بینیوە.
وەزیری ناوخۆی كوردستان دەڵێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران عەلی لاریجانی كردووە و لە بارەی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران گفتوگۆیان كردووە، هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوەش لە بارەی پەیوەندی نێوان هەردوولا و رێككەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق كردووە.
بە گوێرەی ئەو وێنانەی وەزیری ناوخۆی كوردستان لە تۆڕی ئێكس پۆستی كردووە، لە سەردانەكەدا چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانیان بینیوە و گفتوگۆیان كردووە.