ماتۆڕسوارن و ئاڵای كوردستانیان پێ بووە

پۆلیسی خورماتوو 11 گەنجی كوردی قەزاکەی دەستگیر کرد

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ژمارەیەک گەنج بە سواری ماتۆڕسکیل و ئاڵای کوردستانەوە بەناو گەڕەکەکانی خورماتوودا سووڕاونەتەوە و هێزەئەمنییەکانی قەزاکەش شەوی رابردوو 11 گەنجیان لێ دەستگیرکردوون

رزگار بەکر، وتەبێژی بنکەی پۆلیسی کۆماری بە 964ـی وت، ماوەی چەند رۆژێکە بە تایبەت لە شەواندا ژمارەیەک گەنجی ماتۆڕسوار بە ئاڵای کوردستانەوە بە ناو گەڕەکەکانی قەزاکەدا دەسووڕێنەوە، بە تایبەت لە ناو گەڕەکی نەتەوەکانی تردا و خەڵکیان بێزار کردووە، بۆیە ئەمشەو لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و فریاکەوتنەوە، لەچەند شۆێنێکی جیاوازی قەزاکەدا چەند بۆسەیەکیان بۆ دانابوون و 11 لەو گەنجانەیان دەستگیرکردوە.

وتیشی، ئێستا گەنجەکان لەبنکەی پۆلیسی کۆماری قەزاکەن، بەڵام سێ لەو گەنجانە بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گشتیی قەزاکە کراون و دەست بە لێکوڵینەوە دەکرێت لەگەڵیان و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە خورماتوو تەقە كرا و كەسێک بەركەوت و گیانی لەدەست دا

لە خورماتوو تەقە كرا و كەسێک بەركەوت و گیانی لەدەست دا