لە ئیتاڵیاوە هاتووە

دار زەیتوونێکی تەمەن 200 ساڵ لە شەقامی مەلیک مەحمود چێندرا

شۆڕش قادری

لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی سلێمانی دار زەیتوونێکی باڵا بەرز چێندرا کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێ و لە ئیتاڵیاوە هێندراوە.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 دار زەیتوونێك کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵە و بەرزییەکی 10 مەتر دەبێت، لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود و سەرەتای شەقامی دوو سایدی 30 مەتری ئەلبیسەکە چاندراوە.

دار زەیتوونە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە هێنراوە و نرخەکەشی سەروو سی هەزار دۆلار دەبێت.