منداڵێك له به‌سڕه
15 حه‌بی (من‌ع الحمل)ـى لەسەریەک خواردبوو به‌ڵام ژيانیان رزگاركرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قوڕنە له به‌سره حاڵه‌تێكی له‌ناكاوى بۆ چوو، منداڵێك ژماره‌یه‌كی زۆرى حه‌بی (من‌ع الحمل)ـى له ماڵه‌وه خواردبوو، هه‌ر زوو تیمێكی پزیشكی گه‌یشتنه سه‌رى و له مردن رزگاریان كرد.
نه‌خۆشخانه‌ى به‌سڕه بڵاویكرده‌وه، منداڵه‌كه ته‌مه‌نى دوو ساڵان بوو، كاتێك گه‌یەندرایه نه‌خۆشخانه، به‌هۆى خواردنى ئه‌م هه‌موو حه‌به، بێهۆشبوو و لە دۆخێکی ناجێگیردا گەیشتبوو.
د. فاتیمە قاسم حسێن ده‌ڵێت، كه حاڵه‌ته‌كه‌ین بینیوه ده‌ستوبرد ده‌ستیان به شۆردنی گەدە و فریاگوزاری سەرەتایی كرد، دواتر منداڵەکەیان لەژێر چاودێری پزیشکی و پەرستاری بەردەوام دانا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دوای پێنج کاتژمێر چاودێری ورد، بارودۆخی جێگیر بوو، و بە تەندروستییەکی باشەوە لە نەخۆشخانە دەرچوو.