10 رۆژه به‌رده‌وامن
شاره‌وانیى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵپاچینى بۆ زۆربه‌ى دار‌و دره‌ختى شوێنه گشتییه‌كان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆبەی باخچەکانی شارەوانیی ده‌ربه‌ندیخان له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه ماوه‌ى 10 رۆژه ده‌ستیان به كارى هه‌ڵپاچینى دار و دره‌ختى شوێنه گشتییه‌كانى قه‌زاكه‌یان كردووه، كه به‌شێكی پاڕك و باخچه و بلواره‌كانى نێوان شه‌قامه‌كانى گرتووه‌ته‌وه.
هەڵپاچینی درەختی ئەلبیزیا و واشنتونیا لە بلوارى پەری دەریا بەرەو ترافیکلایتەکە بۆ جوانکردن و هاوسەنگ کردنی درەختەکان.
هەڵپاچینی دوودۆنیاکانی بوارى ئامێرەکان و لەگەڵ هەڵکەندنی درەختێکی گەورەی واشنتۆنیا لە باخچەی منداڵان، بۆئه‌وه‌ى له‌شوێنێكى گونجاوتر بیچێننه‌وه.
هەڵپاچینی دوودۆنیاکانی دەوروبەری ئەلبیزیاکان و پاککردنەوەی لە زباڵە و خاشاک و چاککردنی حەوزی البیزیاکان لە بلوارى 30 متری یەکەم.
بەکارهێنانی مەکینەی چیمەنبڕ بۆ بڕینی چیمەنی بلوارى 30 متری یەکەم و پاککردنەوە.
هەڵپاچینی درەختی فیکسەکان لە پارکی شار و لەگەڵ بڕینی ئەو لقانەی وشک ببوون.
شاره‌وانیى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، ئه‌م كارانه‌یان له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا ئه‌نجامداوه و ئێستاش به‌رده‌وامن له ته‌واوكردنى، کە مەبەستیان خزمەتی زیاتر و جوانکردنی پارک و ناوەندی شەقام و باخچەکانە بە گشتی.