"زیاتر لە 64 هەزار خوێندکاری بیانیمان هەیە"

نزیکەی 28 هەزار خوێندکاری کوردستان و عێراق لە ئێران دەخوێنن

964+

شۆڕش قادری

نزیکەی 28 هەزار خوێندکاری کوردستان و عێراق لە زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەخوێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری عەباس قەنبەری جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی کاروباری خوێندکاران سەربە وەزارەتی زانست، توێژینەوەکان و تەکنەلۆجیای ئێران بڵاویکردووتەوە، “لە ئێستادا زیاتر لە 64 هەزارخوێندکاری بیانی لە زانکۆکانمان سەرقاڵی خوێندنن و لەو ژمارەیەش 27 بۆ 28 هەزاریان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە خوێندکارانی عێراق و ئەفغانستان و پاکستان کە دراوسێی ئێرانن، خوێندکارانی چەند وڵاتێکی دیکەش بۆ خوێندن روویان لە زانکۆکانی ئێران کردووە.

قەنبەری راشیگەیاندووە، لەم قۆناغە دژوارەی ئێستادا کە بەسەریاندا سەپێنراوە، بوونی ئەو ژمارە زۆرە لە خوێندکارانی بیانی، ئاماژەیەکە بەوەی کە هەوڵی وڵاتان بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران شکستی هێناوە.

لە سنوورەکان خوێندکاران دێنەوە كوردستان و گەشتیاریش ن...

لە سنوورەکان خوێندکاران دێنەوە كوردستان و گەشتیاریش ناچنە ئێران

شانۆکارە ناسراوەکەی ئێران و کوردستان بووە سکرتێری فێس...

شانۆکارە ناسراوەکەی ئێران و کوردستان بووە سکرتێری فێستیڤاڵی سەقز