بەڵێنی چی دابوو؟

براوەی نۆبڵی ئاشتی پشتگیریی ئیسرائیل دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، لە رۆژانی رابردوو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرا، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەربڕی.

ماچادۆ پێشتر بەڵێنی دابوو باڵیۆزخانەی ڤەنزوێلا لە ئیسرائیل لە تێلەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ قودس، ئەگەر بزووتنەوەکەی بگاتە سەر دەسەڵات.

ماچادۆ هاتە ریزی ئەو سەركردانەی دیكەی ئەمریكای باشوور، كە پشتگیریی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە، لەوانە خافیێر میلی سەرۆکی ئەرجەنتین و جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی پێشووی بەرازیل.

زۆربەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتان لە تێلەڤیڤن، نەک قودس، کە فەڵەستینییەکان وەک پایتەختی دەوڵەتێکی سەربەخۆی داهاتووی خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن.

ماچادۆ لە مێژە هەوڵی پەیوەندی نزیکتری لەگەڵ ئیسرائیل و ناتانیاهۆ داوە، ئەمەش بە پێچەوانەی حکومەتی ئێستای ڤەنزوێلا، کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و نەیارانی دیکەی ئیسرائیل دەپارێزێت.

ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی 2025ی بەدەستهێن...

ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی 2025ی بەدەستهێنا