نرخی مسقالیک گەیشتە 875 هەزار دینار 

بوکەکان هاتنە ژێربار و سێ مسقاڵ ئاڵتون دەکەن 

964+

توانا نەقی

رەنگە هەندێک کەس وابزانێت هەر کە زیڕ دەکڕێت هەر ئەو نرخەیە کە هی مسقاڵەکەیە و تەواو نەخێر حەدەستێکی باشیش دەچێتە سەری و ئەوەیەنی دیکە گرانی دەکات.

ئەم ئێوارە پینجشەممە 16.10.2025 نرخی یەک مسقاڵی زێڕی عەیار 21 گەیشتە 875 هەزار دینار، بەڵام هەواڵی خۆش ئەوەیە کە ئێستا بووکەکان بە شێوەیەکی گشتی لە نێان سێ بۆ 10 مسقاڵ دەکەن و تەواو.

فەریق رەشید کارگێڕی سەندیکای زێڕنگەران لقی هەولێر کە خۆی لە بازارەکەشدایە بۆ 964 وتی، هەر حەو پارەیە نییە ئەوان حەقدەست وەردەگرن بۆ گرامێک لە نێوان 8 بۆ 17 دۆلار واتە مسقاڵێک پینج گرامە لەنێوان 40 بۆ 90 دۆلار وەردەگرن بە پێی نەوعی زێرەکە و نەخشەکانی.

ئەو روونی کردەوە ئەگەر ئێستا 19 مسقاڵ ئاڵوتن بکڕیت دەکاتە 117 وەرقە حەقدەستیش بۆ مسقالێک 65 دۆلاریش وەرگری دەکاتە زیاتر 12 وەرەقە و بە هەمووی نزیک دەبێتەوە لە 130 وەرقە.

بەڵام ئەو زیرینگرە هەواڵی خۆشی لابوو لەوەی ئێستا هەرچی بوک و زاوا سردانیان دەکات لە نێوان 3 بۆ 10 مسقاڵ ئاڵتون دەکڕن، کە ئەگەر 5 مسقالیش بکڕن نزیکەی 46 وەرقەی تێدەچیت بە حەقدەستیشەوە.