"زیاتر لە دوو ملیۆن دیناری تێچووە"

جلی شازادە خەیاڵیەکەی بەغدا کوڕێکی کورد دیزاینی کردووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کچێکی ناسک و نازداری بەغدایە، لە رۆژی بوکێنیەکەی دەبێتە شازادەی فیلمەکانی دیزنی و خەیاڵەکان دەکاتە راستی و جیاواز لە بوکەکانی ئەم سەردەمە دەردەکەوێت.

دیزاینی عەزیەکەی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، کوڕێکی کورد ناسراو بە رێکان کاوە بۆی دروست کردبوو، پەیامنێری 964 چووەلای و پێی وتین، راستی لە مانگی 8 هاتە لامان و ئەم کچە خۆی شێوەکار بوو، درێسەکەی لەلایەن ئێمە دیزاین کراوە، زۆر پێی دڵخۆشم، نرخەکەشی سەروو دوو ملیۆن دینارە، زۆر کەم کچ هەبووە ئەو داواکاریەی هەبێت، بۆیە سەرەتا کەمێک ترسناک بوو، زۆریش لە سەرخۆ و هێمن و ئاقڵ بوو، بۆیە شتەکە جوان دەرچوو.

لەناو سۆشیال میدیا بە شازادەی دیزنی ناوبانگی دەرکردووە، چونکە بەتەنیا درێسەکەی نەبووە ترێند، بەڵکو شێوازی دیزاینی هۆڵەکەی و رازاندنەوەی باخ و کورسی و مێزەکان هاوشێوەی فیلم کارتۆنەکان بوو.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح