دەستگیرکردنى ژمارەیەک کەس کە دەیانویست سنوور ببەزێنن
پاسەوانى سنوور
سلێمانى؛ چوار بیانى دەستگیرکران کە دەیانویست سنوور ببەزێنن
964+
وریا فەتاح
هێزەکانی لیوای 21ـى پاسەوانی سنوور، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیادا، چوار کەسی بیانیان دەستگیرکرد کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنن و بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
بەپێى راگەیەندراوێکى، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، دەستگیرکراوەکان هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازی ئاسیایین و لە سنووری ئیداریی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.
دوای دەستگیرکردنیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لە 1.10.2025، هێزەکانى پاسەوانى سنوور، توانیان 22 دەستگیر بکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە پارێزگای سلێمانی و واستەوە، سنوور ببەزێنن.