به‌پێی راپرسییه‌كی ئاژانسی "راما ئێجێنسی"
گه‌شتیاران به رێژه‌ى 70% له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێم زۆر رازین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەپێی راپرسییەک، كه له‌سه‌ر ناوچە گەشتیارییەکانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه، زۆربه‌ی گه‌شتیاران به “زۆر رازیم” له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى وت راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن ئاژانسی “راما ئێجێنسی” ئه‌نجامدراوه، كه رێكخراوێكی لۆكاڵییه تایبه‌ت به راپرسی له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كاندا.
وتیشی”به‌پێی راپرسیه‌كه 70% ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه به “زۆر رازیم” وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه كه تاوه‌كو چه‌ند له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان رازیت؟”.
شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كه‌له راپرسییه‌كه‌دا باس كراوه ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، 25%ـى به‌شداربووانى راپرسییه‌كه “رازین” به جوانى و رێكوپێكی و پاكوخاوێنى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و ته‌نیا به‌ڕێژه‌ى 4% ناڕازین له‌و شوێنانه.