ژمارەیەک بازنەی زێڕ
عەیار 21 مسقاڵی 860 هەزار دینارە
نرخی زێڕ بە بەریژەی زۆر بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
نرخی زێڕ هەروا ملی بە بەرزییوە ناوە و پێناچێت بە ئاسانی دابەزێت، ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا بۆ هەر مسقالێک عەیار 21ـی زێڕ 10 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی
نرخی ئۆنسەی زێڕ دوێنێ گەیشتە 4140 دۆلار، ئەمڕۆ 48 دۆلاری چووەتە سەر و بووە بە 4188 دۆلار، نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 500 دینار هەژمار کراوە .
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ چوراشەممە 15.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 900 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 737 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.