نامهیهك لە "ئۆجەلان"ەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی:
“زۆر گرنگە تۆش سەرکردایەتیی پرۆسەی ئاشتى لەئەستۆ بگریت”
964+
فهرهاد حهسهن
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نامهیهك بۆ نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان دهنێرێت و داواى لێدهكات ئهویش رۆڵى خۆى له پرۆسهى ئاشتى له توركیا ببینێت.
بهپێی راپۆرتێكى پێگهى مۆنیتۆرى ئهمریكى، هەفتەی رابردوو نامەکەی ئۆجەلان گەیهندراوەتە دەستی نێچیرڤان بارزانی و تێیدا باس لەوە کراوە، ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەڕێوەدەچن “کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت”.
داواى لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كردووه رۆڵێکی کارا بگێڕێت بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دەشڵیت، “ئاشتی و كۆتاییهێنان بە شەڕ لە توركیا، کۆتایی هێنان بەشەڕ کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت”.
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتهكهیدا بڵاویكردەوە، ئۆجەلان، لهنامهكهیدا باسی لەوەشكردوە، “ئامانجی من لەم پرۆسەیەدا بریتییە لە بەدەستهێنانی چارەسەرێکی هەمیشەیی بە پشتبەستن بە بنەما دیموکراسییەکان”. هەروەها بە نێچیرڤان بارزانیش دەڵیت، “زۆر گرنگە تۆش سەرکردایەتیی ئەم پرۆسەیە لەئەستۆ بگریت”.
لە ساڵی رابردووەوه هەنگاوهكانى پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەستیپێكردوە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد كە خۆی هەڵوەشێنێتەوە و ئەو پارتەش لە مانگی نیساندا لە كۆنگرەیەكدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا و دواتر لە مەراسیمێكدا ژمارەیەك لە گەریلاكانی چەكەكانیان سوتان.