سبه‌ینێ پێشانگاكه‌یه
له خۆشی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌له‌رى شانه‌ده‌ر 44 شێوه‌كارى هه‌ولێر پێشانگایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سبه‌ینێ، 44 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كارى هه‌ولێر پێشانگایه‌ك له گه‌له‌رى شانه‌ده‌ر ده‌كه‌نه‌وه، پێشانگاكه چه‌نده ده‌رخستنى كارى نوێ و توانای هونه‌رى ئه‌م شێوه‌كارانه‌يه، هێنده‌ش له خۆشی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌له‌رییه‌كه‌یه كه ماوه‌یه‌ك بوو داخرابوو و كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا ده‌كرا.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه، له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێره‌وه كراوه، وه‌كو گرنگیدانێك به‌و به‌شه‌ى هونه‌ر له شاره‌كه‌یدا.
حه‌مه‌هاشم، یه‌كێك له به‌شداربووانى پێشانگاكه‌ى سبه‌ینێ به 964ـى وت، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، به‌رپرسیارێتى گه‌له‌رییه‌كه ده‌خرێته ئه‌ستۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى هه‌ولێر كه تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م هونه‌ره‌یه.
پێشانگا هاوبه‌شه‌كه‌ى سبه‌ینێ له‌كاتژمێر 4:00ـى ئێواره ده‌كرێته‌وه.
گه‌له‌رییه‌كه، له‌گه‌ڵ پاڕكی شانه‌ده‌ر دروستكراوه، تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاڕك و باخچه‌كانى هه‌ولێر بووه.
حه‌مه‌هاشم، باس له‌وه‌شده‌كات كه رۆژى 21.10.2025 پێشانگایه‌كى تایبه‌ت به خۆى ده‌كاته‌وه و دوایین كاره هونه‌رییه‌كانى تێدا نمایش ده‌كات.