بریندارێکیش هەیە

لە رووداویکى هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

لە رێگاى نێوان قەزاى شێخان بۆ موسڵ، رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست دا,

رووداوەکە، کاتژمێر 3:30 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، لە نزیک گوندى شیفشیرین روویداوە.

ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردووەتەوە کە روویداوەکە لە جۆرى وەرگەڕان بووە، نیسان سەنییەک کۆنتڕۆڵى لەدەست دا، لە ئەنجامیشدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و کەسێکى تریش بریندار بووە.

دیسان رووداوى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە

دیسان رووداوى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە