محاویلەی کارەبا، فۆتۆ: کارەبای سلێمانی
لە سنووری سلێمانی
سبەینی چەندین ناوچە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبایان نابێت
توانا نەقی
سبەینێ چەنین شوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبایان نابێت، هۆکارەکەی کارکردنە لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو شوێنانەی دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی 11/132 ی باریکە، سبەینێ 14.10.2025 بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ -دەربەندیخان کارەبایان نابێت.
کاتی کارەبا بڕینەکە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـەی نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.
شوێنەکان پێکهاتوون لە:
– بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت.
– کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە.
– هەردوو گوندی بێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.
– گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن.
– ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.