75%ـی کارمەندەکان دەبێت کوردبن
150 هه‌زار كه‌س له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان هه‌لیكاریان ده‌ستكه‌وتووه
964+
ده‌شتی عارف
له ساڵی 2019ـەوە تاوه‌كو ئێستا 140 هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و سه‌روو 10 هه‌زار هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆ له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ هاوڵاتیان ره‌خساوه و له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه %75ـی كارمه‌نده‌كانی كوردبن.
به‌رگه‌شت ئاكرێیی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به 964ـی وت، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی كاركردن و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان توانیویانه سه‌روو 140 هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ بۆ هاوڵاتیان بره‌خسێنن، هه‌روه‌ها له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیشدا پێویسته ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت %75ـی ده‌ستی كاری ناوه‌خۆی بێت، سه‌ركه‌وتووش بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، هه‌روه‌ها هه‌ر كارگه‌یه‌كیش كه ده‌كرێته‌وه ده‌بێت نیوه‌ی كارمه‌نده‌كان دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه بن، تاوه‌كو دانیشتوانی نزیك كارگه‌كه زۆرترین سودییان پێ بگات.
وتیشی، به‌ده‌ر له هه‌لی كاری پرۆژه‌كان توانیویانه سه‌روو 10 هه‌لی كاری ناراسته‌وخۆش بۆ هاوڵاتیان بڕه‌خسێنن ئه‌ویش هاتوچۆكردن به كارمه‌نده‌كان و گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان و چه‌ند كارێكی تری هاوشێوه بڕه‌خسێنن كه ئه‌مه‌ش دووباره ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی بازاڕ و به‌مه‌ش به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ سه‌روو 150 هه‌زار هه‌لی كاریان ره‌خساندووه.
پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان 13 سێكته‌ر ده‌گرێته‌وه كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن، بازرگانی، پیشه‌سازی، په‌ره‌وه‌رده، فێركردن، ته‌ندروستی، وه‌زرش، رۆشنبیری، هونه‌ری، نیشته‌جێ بوون و رێگاوبان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه وه‌به‌رهێنان ئاراسته‌یان ده‌كات و مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ ده‌دات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی