ئاوارەکان سوودمه‌ندی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ده‌بن
964+
عەمار عەزیز – دهوک
ئاواره‌كانى ناو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كانى دهۆك، چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى ئه‌و موچه‌یه‌ن، كه له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچی عێراقییه‌وه بۆیان دابینكراوه، راگه‌یاندنى كۆچیی دهۆكیش ده‌ڵێت، تا ئێستا ناوی 16 هەزار ئاوارە تۆماركراون و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
به پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى964، له‌وه‌ته‌ى مانگى تشرینی دووه‌مى ساڵى 2022، فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە پارێزگای دهۆک سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو ئاوارانەیە، کە مەرجەکان بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
پیردیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و وه‌ڵامدانەوەی قەیرانەکان له پارێزگاى دهۆك، به تۆڕی 964ی راگه‌یاند “جگه لە ئاوارەکانی ناو کەمپ، ئاواره‌كانى دەرەوەی کەمپیش ئه‌و موچه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌رى”.
“تا ئێستا سەرووی 750 کەس مامه‌ڵه‌یان ته‌واو بووه، بە زووترین کات مانگانە موچەیان بۆ خەرج دەکرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە”.
محەمەد بەدل، بەرپرسی راگەیاندن له فەرمانگەی کۆچی دهۆک بە تۆڕی964ی وت “وەجبەی یەکەم تەواو بووە کە ژمارەیان سەرووی 750 کەسە، كارتێكی تایبه‌تیان بۆ دروستکراوە، بەزووترین کات مانگانە مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە”.
وتیشی “ئەوەی نەخۆش بێت و رێژه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى سەدا 75 بێت، هەروەها ئەو ژنانەی لە پیاوەکانیان جیابوونەتەوە، و ئەو کچانەش كه سەرووی 35 ساڵن و شوویان نەکردووه، و ئەو ژنانەش لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش چارەنووسیان نادیار بێت، ده‌یانگرێته‌وه”.
محەمەد بەدەل ئاماژەی بەوەش دا “تا ئێستا ناوی 16 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی سنووری ناحیەی فایدە و قەزای شێخان تۆماركراون، پرۆسەکەش بەردەوامه”.
تۆڕى 964 ده‌زانێت، ئاوارەکانی ناو کەمپ لە سنووری پارێزگای دهۆک 26 هەزار و 963 خێزانن و لە ناو 15 کەمپدا دەژین، ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپیش 38 هەزار و 225 خێزانن، کۆی گشتی ئه‌و ئاوارانه‌ش، 65 هەزار و 188 خێزانه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن